هاونیشتمانی هێژا، مامۆستای
مافناس کاک حسن ایوب زادە ناسراو بە مامۆستا گۆران مژارێکی سەرنجڕاکێشی لە بەرواری ٣ی ١٠ی ٢٠١٠ی زایینی بڵاو کردەوە. بایەخ و گرنگی ئەو مژارە لەوە دایە کە ئیمزایەکی ساختە بە ناو‌ی جەنابی پێشەوا، سەرۆک کۆماری کوردستان لە لایەن دوکتوور کمال فواد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاو ببۆوە و دەگەڵ ڕۆژنامەکانی کوردستان کە سەر لە نوێ چاپ کرانەوە، بلاو کراوە. ئەم مژارەی مامۆستا گۆران بەشێک لە ڕاستییەکانی پێوەندیدار و ساختەبوونی ئەو ئیمزایەی ڕوون کردۆتەوە. پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان، بەیاننامەیەک لە لایەن نەیارانی نەتەوەی کوردەوە ساز کرا و بە ناو‌ی بەرنامەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ناسێندرابوو. پێشتر لە هیچ وەشانێکی ئەو بە ناو بەرنامەیەدا ئیمزایەک بە ناو‌ی ئیمزای جەنابی پێشەوای کوردان وجوودی نەبوو، بەڵام لە ناکاو لە وەشانی دوکتوور کمال فواد دا هەمان بەرنامە ساختەکە ئیمزایەکی پێ زیاد کرابوو و ئێدیعای ئەوە لە لایەن دوکتوور کمال فواد کرا کە ئیمزای سەرۆکی کۆماری کوردستانە. (هەندێك سەرچاوە گوتوویانە کە ئەو بەرنامەیە لە سەردەمی کۆمار‌دا نووسرابوو کە تەواو ناڕاستە).
تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئەو بەرنامەیە لە لایەن چ کەس/لایەنێک ساز کراوە. ئەوە کە کام نەیاری نەتەوەی کورد ئەو کارەی کردووە دیار نییە. گەلۆ حیزبی تودە ایران یان فرقە دمکرات آذربایجان کە گوێڕایەڵی سۆڤییەت بوون ئەو کارەیان کردووە؟ یان ئەوە کە حکومەتان دەستییان تێیدا هەبووە! لە سەر ئەم بەرنامە ساختەیە زۆر خاڵی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەکرێ لە دادێ‌دا زێدەتر لە سەریان بنووسرێن. یەک لە خاڵە بەهێزەکانی ئەم لێکۆڵینەوەی مامۆستا گۆران لەوە دایە کە لە دەستخەتی دوکتوور ر‌حیم سیف قاضی کەڵکی وەرگرتووە کە پێشتر لە لایەن خوالێخۆشبوو کاک کریم حسامی بڵاو کرابۆوە. دوکتوور ر‌حیم سیف قاضی ساڵانێکی زۆر پێش لەوە کە وەشانە دووجار-ساختەکەی دوکتوور کمال فواد بڵاو بکرێتەوە، لە نامەیەکدا نووسیبووی و ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەو بەرنامەیە ئیمزای جەنابی پێشەوای پێوە نییە. دوکتوور ر‌حیم سیف قاضی ئەندامی سەرکردایەتی فرقە دمکرات آذربایجان بوو!
تێبینی: لە سەر ئەوە کە ئەو دەستخەتەی دوکتوور ر‌حیم سیف قاضی هی خۆیەتی یان نا، هەوڵ درا تا نموونەیەک لە دەستخەتی ئەو دەگەڵ ئەو دەستخەتە هەڵسەنگێندریت کە لە لایەن هێژا کاک کریم حسامییەوە بڵاو ببۆوە. لە داهاتوودا لە سەر ئەم باسە مژارێک بڵاو دەبێتەوە.
لایەنی بەهێزی دیکەی مژاری مامۆستا گۆرانی هێژا لە بەرپەرچدانەوەی بەرنامە ساختەکەی دوکتوور کمال فواد لەوە دایە کە نەزانراوە دەستخەت و ئیمزای جەنابی پێشەوا چلۆن بوو و هەر بۆیە لە ئیمزا ساختەکەی کە لە هەندێک شوێن بڵاو بۆتەوە کۆپی کراوە. پێشتر لە سەر دەستخەت و ئیمزای ڕاستەقینەی جەنابی پێشەوا نامیلکەیەک بڵاو کراوەتەوە (بەستەر).
یەک لە خاڵە سەرنجڕاکێشەکانی مژاری مامۆستا گۆران ئەمەیە کە ئاماژەی بە خاڵێک کردووە کە دەکرێ بایەخی زۆرتری پێ بدرێ. ئەم سەرنجەش ئەوەیە کە ئەو کەسەی بەرنامە ساختەکەی بە زمانی فارسی نووسیوە، فارسیزانێکی باش نەبوو!
خوێندنەوەی خودی مژارەکە زۆر شت بۆ ئێوەی هێژا ڕوون دەکاتەوە. سەرنج و تێبینی زۆر هەڵدەگرێ و ئەم مژارە باسێکی زۆر وردتری گەرەکە.
دوکتوور کمال فواد لە ئاست ئەم مژارەی مامۆستا گۆران‌دا بێدەنگی هەڵبژاردووە و نکارێ چ شتێک بێژێ. هیچ ڕوونی نەکردووە کە ئەو کاغەزە ساختەیەی لە کوێ ڕا بە دەست گەییشتووە؟ و ئێستا لە کوێ ڕادەگیرێ؟! پرسیارگەلێک کە ئاراستەکردنیان زۆر ئاسایی و پێویستن و بێدەنگیکردن لە ئاستیاندا نائاسایی و گوماناوییە.
پێویستە ئەمەش بە ڕاشکاوی بگوترێ کە سەرەڕای ئەوە کە دوکتوور ر‌حیم سیف قاضی ئاماژەی بەو ڕاستییە کردبوو کە ئەو ڕاگەیاندنە ئیمزای جەنابی پێشەوای پێوە نەبوو، خودی ئەو نامەیە کە ئەو نووسیبووی هەندێک زانیاری تێدا بلاو کراوەتەوە کە پێویستییان بە لێوردبوونەوەی تایبەتی هەیە. گومان لەوەدا نەماوە کە ناوبراو لە گێڕانەوەی مێژووی کۆماری کوردستان‌دا ئەمانەتداری مێژوویی نەپاراستبوو و ئەویش یەک لەو کەسانە بوو کە پاش ڕوخانی کۆماری کوردستان لە ڕێبازی کۆمار لایدا.
هەر بژین
سۆران کرباسیان
١٢ی ٣ی ٢٠١٣ی زایینی
حسن ایوب زادە: وتارێکی مێژوویی؛ به‌ڵگه‌یه‌کی ته‌زویریی له په‌نای ٩٢ ژماره‌ی ”رۆژنامه‌ی کوردستان”ی سه‌رده‌می کۆمار؟!
ساڵی ٢٠٠٧ پسپۆڕانی تێکۆشه‌ری بنکه‌ی ژین و ده‌زگای چاپی ئاراس، ٩٢ژماره‌ی، رۆژنامه‌ی کوردستان (ئۆرگانی کومیته‌یناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ساڵه‌کانی ١٣٢٤-١٣٢٥ هه‌تاویی )(به‌رامبه‌ری ١٩٤٦زایینیی) و ٥ ژماره‌ی هاواری ”نیشتمان”،”بڵاوۆکی یه‌کێتیی جه‌وانانی دێموکراتی کوردستان‘‘یان بڵاوکرده‌وه.
پاراستنی ئه‌و دۆکۆمێنتانه له لایه‌ن مافناس، روناکبیرو نیشتمانپه‌روه‌ری کورد، مامۆستا ره‌شید باجه‌لان و بنه‌ماڵه هێژاکه‌ی و چاپکردنه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌زگای چاپی ئاراس و بنکه‌ی ژین جێی ڕێز‌و سوپاسه.
وێرای رێز و بایه‌خدان به کار‌و زه‌حمه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و دوو ده‌زگایه به پێویستی ده‌زانم سه‌رنجیان بۆ چه‌ند خاڵی گرنگ راکێشم:
1) له‌و پێشه‌کیی‌یه دا که بۆ ڕۆژنامه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار‌و گۆڤاری هاواری نیشتمان نووسراوه هه‌ڵه‌ی ڕێزمانیی و رێنووسیی تێدایه. له‌و رووه‌وه پێشنیار ده‌کرێ له چاپه‌کانی دادێ دا که‌م و کووڕیی‌یه‌کانی نه‌مێنی و له شێوه‌ی ”دانسقه‌ی” سڵیمانی بژار بکرێ.
2) له پێشه‌کیی‌یه‌که‌ی بنکه‌ی ژین و ده‌زگای ئاراس‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی واقعیییه‌تی وجودیی کۆماری کوردستان و ئه‌ده‌بییاتی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ پێناسه‌کردنی کۆماری کوردستان، ده‌سته‌واژه‌ی جۆراوجۆری”ده‌وڵه‌تی خودموختار” ،”حکومه‌تی خودموختار”و” کۆماری مهاباد” به‌کار هێنراوه. ئه‌و زاراوانه له ئه‌ده‌بیاتی حیزبه سه‌رانسه‌ریی‌یه‌کان ( حیزبی توده و چه‌په ئێرانیی‌یه‌کان) ه‌وه داکه‌وتون و که‌و توونه سه‌ر زار‌و زمانان.
3) ئاگاداریی‌یه‌ک به‌ناوی” به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتی کوردستان” ( به زمانی کوردیی)و ”بیانیه حزب دموکرات کوردستان” ( به زمانی فارسیی) له‌لایه‌ن دوکتور که‌ماڵ فوئاد، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی‌یه‌وه دراوه به بنکه‌ی ژین و ده‌زگای چاپی ئاراس و له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان چاپ کراوه.
به پێی ئه‌و فاکتانه‌ی که ده‌خرێنه به‌رچاو، ئه‌و به‌ناو ”به‌ڵگه‌نامه‌یه” له‌روی شکڵ، ناوه‌رۆک، سه‌رچاوه، ئیمزای لکێندراو به نووسراوه‌که‌وه، که‌سانێک که نووسیویانه و بڵاویان کردووه‌ته‌وه خه‌وشدارو ناره‌سه‌نه. هه‌روه‌ها به‌پێی به‌لگه‌یه‌کی هاوچه‌شنی خۆی ته‌زویریی‌و ساخته‌یه. ئه‌و به‌ناو به‌ڵگه‌یه نه‌ده‌بوو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان چاپ‌بکرێ.
گرنگیی ئه‌و به‌ڵگه‌یه که‌متر له گرنگیی رۆژنامه‌کانی کوردستان ( ساڵه‌کانی ١٣٢٤-١٣٢٥) نه‌ده‌بوو به‌و مه‌رجه که ره‌سه‌ن بوونی له‌لایه‌ن د.که‌ماڵ فوئاد و ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و به‌ناو دۆکۆمێنته‌یان له‌ده‌ست‌دابووه بسه‌لمێندرێ. چونکه ناوه‌رۆکی ئه‌و نووسراوه‌یه کراوه‌ته ئامانج وهێڵی فکریی ده‌یان حیزبی سیاسیی و به‌هه‌زاران گیانی بۆ فیداکراوه.
ده‌قی یه‌که‌مین ئاگاداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان وئیدیعا که‌ی د.که‌ماڵ فوئاد
له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا نرخاندنی ره‌سه‌نایه‌تیی یان ته‌زویریی بوونی ده‌قێکی که‌ون کارێکی دژوار نی‌یه. کارگێڕانی دامه‌زراوێکی پسپۆر به سانی ده‌توانن له‌روی نه‌وعی کاغه‌ز، خه‌ت ، جه‌وهه‌ر، قه‌له‌م و ته‌نانه‌ت سالی دروستکرنی کاغه‌زه‌که راستیی یان ته‌زویریی بوونی ئه‌و ده‌قه ده‌ربخه‌ن که له‌سه‌ری نووسراوه. ئه‌م خاڵانه‌ی ژێره‌وه پێویست بوو بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو به‌ڵگه‌یه‌ی د.که‌ماڵ فوئاد به وردیی بخرێته ژێر سه‌رنج:
ئه‌لف: ره‌سه‌ن بوونی ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌کی لێکۆڵینه‌وه و که‌سانی پسپۆر ته‌ئیید نه‌کراوه.
دوکتور که‌ماڵ فوئاد له رێ‌وره‌سمی یاد و بیره‌وه‌ریی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له هه‌ولێر ( ساڵی ٢٠٠٧) به نیگه‌رانیی‌یه‌وه چووه سه‌ر سه‌کۆی شانۆ‌و له حازران پاڕایه‌وه که باس له کۆماری کوردستان نه‌که‌ن! گوایه ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌کی له‌لا هه‌یه و ئیمزای چه‌ند که‌سی پێوه‌یه که داوای خودموختاریییان کردووه.( مانای وته‌کانی راگوێزراوه).
ب. ئه‌و به‌ناو به‌ڵگه‌یه‌ی د.که‌ماڵ تاقانه نیییه. ده‌قێکی دیکه‌ش له‌لای خوالێخۆشبوو د.ره‌حیم قازیی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندیی فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان هه‌بووه. ده‌قه‌که‌ی مامۆستا قاضی به‌زمانی کوردیی نه‌نووسراوهو ساڵه‌یلی زوو ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی بۆ ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردبوو که خه‌وشداربوونی ده‌قه‌که‌ی د.که‌مال فوئاد ئاشکرا ده‌کا.
ج. هه‌ردوو نووسخه‌که‌ی د.که‌مال و مامۆستا قاضی له‌زمانی تورکیی‌یه‌وه کراونه کوردیی و فارسیی. له‌راستیی‌دا نووسخه‌کان وه‌رگێردراوێکن له ” ئۆن‌ئیکی به‌یانییه‌سی” فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان. ئه‌و به‌یانییه‌یه دواتر له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستان سازکراوه.
”ته‌زویر کردن”ی به‌ڵگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا کارێکی تێکنیکیی یه. نه هه‌ر که‌سانی ساخته‌چیی، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تانیش به‌و هه‌موو ته‌شکیلات و سازمانانه‌وه که هه‌یانه له ڕووبه‌رێکی به‌ربڵاودا ئه‌وکاره ده‌که‌ن. بڕوانه تێزی تورک و زمانی خۆر ـ نووسینی پرۆفیسۆرئیسماعیل بێشکچیی ل. ١٣ به‌دواوه. بڕوانه!
http://www.pertwk.com/pdf/teziturkbomejw.pdf
هه‌روه‌ها بروانه چاپی به‌رگی یه‌که‌می کتێبی ”پاش شه‌ست ساڵ یاد و بیره‌وه‌ریی‌یه‌کانی ، سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی. ئه‌و کتێبه به پێی پلانی پایه‌به‌رزانی کۆماری ئیسلامیی، ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران و چه‌ندکه‌س له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی دوکتور که‌ماڵ فوئاد و نازم عومه‌ر، باڵوێزی تایبه‌تیی سه‌رۆک کۆماری عێراق له تاران به‌زمانی فارسی بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌و کتێبه هه‌روه‌کو سه‌رۆک کۆماری عێراق له چاوپێکه‌وتنی رۆژنامه‌نووساندا باسی کرد، نموونه‌یه‌کی دیکه له ته‌زویرو ساخته چێتیی نیشاندا که سیستمێکی ده‌وڵه‌تیی کردوویه. دزێویی و نادروستیی کاره‌که به‌راده‌یه‌ک بوو که سه‌رۆک کۆماری عێراق له وتووێژ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێری ته‌له‌ڤیزیۆنه‌کان، ئه‌و کاره‌ی باوه‌رپێکراوانی خۆی مه‌حکوم کرد و بڵاو‌کردنه‌وه‌ی به‌رگی دووهه‌م و سیهه‌می ئه‌و کتێبه‌ی قه‌ده‌خه‌کرد.
ناوه‌رۆکی ده‌قی به‌ناو ”به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتی کوردستان”
ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که‌ی د. که‌ماڵ فوئاد و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که پێشتر له د.که‌ماڵ باسیان له‌و ده‌قه کردووه ، نیشان ده‌دا که ده‌قی ”به‌یاننامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتی کوردستان” وه‌رگێردراوی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ( قاراشمیش) ی ده‌قی تورکیی/ ئازه‌ریی به‌یانییه‌ی ١٢ شه‌هریوه‌ری فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانه.
که‌س نازانێ بانگه‌وازی به‌ناو” کۆمه‌له‌ی دێموکراتی کوردستان ” که‌ی نووسراوه؟ و نووسه‌ران کێ بوون و به‌ناوی چ ئۆرگان و ته‌شکیلاتێکه‌وه نووسیویانه. ئایا ئه‌وده‌قه پێشنیارێک بووه یان راگه‌یاندنێکی ره‌سمیی کۆمه‌له‌ی ژێکاف و رێبه‌رانیی؟ له ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که ئه‌و مانایه فام‌ده‌کرێ که ئه‌و نووسراوه‌یه داخوازنامه‌یه‌ک بووه. به‌ڵام زۆر له‌نووسه‌ران به به‌یانییه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان له‌قه‌ڵه‌م داوه..
گرنگیی ده‌قه‌که‌ی د.که‌ماڵ له‌وه‌دایه که دوو ده‌قی کوردیی و فارسییی به تایپ‌کراویی به زیاتر له ٥٠ ناو‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بێ ئیمزا و دوو ده‌قی ده‌سخه‌ت
( کوردیی و فارسیی)به ناو‌و ئیمزای ٣٥ که‌سه‌وه و هه‌موو ئیمزاکان به یه‌ک خه‌ت له ژێری ئه‌ودوو ده‌قه ریزکراون. مه‌علوم نیییه له‌به‌ر کامه هۆ ئه‌و به‌یانییه‌یه چوارجار و به دوو زمان نووسراوه. ئیمزاکان کاری هونه‌رمه‌ندانه‌ی تاکه که‌سێکن، له‌په‌نا یه‌کتر ریزکراون و خراونه ژێر ده‌قه کوردیی و فارسیی‌یه‌که. ناوه‌رۆکه‌که‌شیان وه‌کو گوترا وه‌رگێردراوی ده‌قه تورکیی‌یه‌که‌ی ١٢ شه‌هریوه‌ری فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانه. بروانه ده‌قی به‌یانییه‌ی فیرقه‌ی دیموکرات به زمانی فارسیی له‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :
https://harikar.files.wordpress.com/2010/04/firqe.pdf
گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌قه‌که‌ی د.که‌مال فوئاد به کوردیی و فارسیی نووسراوه و ێنه‌ی ده‌یان ناو‌ی بێ ئیمزا و ٣٥ ناو‌و ئیمزای کڵیشه‌کراوی هونه‌رمه‌ندێکی به ژێر ده‌قه‌که‌وه لکێندراوه. به‌راستی سه‌یره ٣٥ که‌س ده‌سخه‌تیان وه‌کو یه‌ک بێ!
نووسراوه‌که‌ی مامۆستا ره‌حیم قاضی،له‌مه‌ر ” به‌یاننامه‌ی یه‌که‌می حدک … و” نووسینه‌که‌ی مامۆستا که‌ریم حیسامیی”، ” کتێبی حکومه‌تی کوردستان، نووسینی مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا”، ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان ( نامه و دۆکۆمێنت،به‌رگی یه‌که‌م)، نووسینی مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت” و کتێبه‌که‌ی ئیگلتۆن” که باسی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌یان کردووه له یه‌ک سه‌رچاوه وه‌رگیراون به‌ڵام وشه ودێره‌کانیان یه‌کسان نین. ده‌قه‌که‌ی د.که‌ماڵیش مه‌علووم نی‌یه له‌کام سه‌رچاوه وه‌رگیراوه. چونکه ئه‌و فاکته دوو ده‌قی کوردیی ودووده‌قی فارسیی‌یه. ده‌قه‌کانیش له‌گه‌ڵ تێکستی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که ناویان بردرا جیاوازن.
بهیانیییهکه” له بنه‌ماوه له زمانی ئازه‌ریی‌یه‌وه کراوه به فارسیی وئه‌وکه‌سه‌ش که کردوویه به فارسیی کورد بووه و فارسیی‌یه‌که‌شی کاڵ و نه‌کوڵیوبووه.
مامۆستا نه‌وشیروان و د.قاسملوو گوتویانه ” راگه‌یه‌ندراوه‌که” کوردیی – فارسیی بووه. به‌ڵام خۆیان ده‌قه‌کوردیی‌یه‌که‌یان نه‌دیتووه. له‌به‌رامبه‌ردا د.که‌مال چوار ده‌قی له‌و راگه‌یه‌ندراوه داوه به بنکه‌ی ژین که دوو نووسخه‌ی تایپ‌کراو بووه.
که‌سانێک که دواتر خوێندوویانه‌ته‌وه لێی رازی نه‌بوون و ده‌ستیان تێوه‌رداوه. دواتر ئه‌و فارسیی‌یه کاڵ و نه‌کوڵیوه کراوه به کوردیی و گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی هه‌رکه‌س به چێژ‌و حه‌زی خۆی وشه‌یه‌کی گۆڕیوه یان لێی‌زیادکردووه. بروانه نامه‌که‌ی مامۆستا ر‌حیم قاضی بۆ براده‌ره‌که‌ی.
مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا له لاپه‌ڕه‌ی ١٠٥ کتێبی حکومه‌تی کوردستان دا و له‌ژیر ژماره‌ی ٢٥ دا نووسیویه:
تێکسته ئینگلیزیی‌یه‌که‌ی یای” فریده کوهی ”-کمالی ده‌کردی نه‌که‌وته ده‌ست. به ئێمێل له کۆمپانیای وشه داوام کرد وه‌ڵامیان نه‌بوو. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته. ده‌قه‌کان له کۆتایی وتاره‌که‌دا ده‌خرێنه‌به‌رچاوی خوێنه‌ر!
https://harikar.files.wordpress.com/2010/04/firqe.pdf به‌یانییه‌ی ١٢ شه‌هریوه‌ر به ترکیی
له ناوه‌رۆکی ده‌قی به‌یاننامه‌کان ئه‌وه فام ده‌کرێ که چه‌ند ده‌که‌سێک باسی ته‌واوبوونی شه‌ری دووهه‌می جیهانیی ده‌که‌ن و ده‌ڵێن که له‌و شه‌ڕه‌دا ئاڵمان تێشکاوه. ئه‌و تێشکانه‌ش ڕێگای بۆ ئازادبوونی گه‌لان کردووه‌ته‌وه. بۆ کوردیش ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕه‌خساوه که له گوشاری رژیمی زاڵ‌به‌سه‌ر ئێران‌دا رزگاری ببێ …
دوای ئه‌و پێشه‌کیی‌یه ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه به کوردیی و فارسیی نووسراون:
” هموطنان گرامی باید بدانید حق‌را نمیدهند آن‌را می‌گیرند. ماباید برای گرفتن حق و اختیارات ملی و محلی خود مبارزه بکنیم. این مبارزه وحدت و یگانگی میخواهد ،تشکیلات و پیشقدم لازم دارد.
برای این منظور مقدس است که فرقه دمکرات در مهاباد تشکیل گردیده و شروع به کار نموده‌است. شما هموطنان عزیز ما باید چشم و گوش خود را باز کنید و در فرقه ملی خود گرد شده!![ له ژیر گرد شده ” حلقه زده ” نووسراوه و خه‌تی به‌سه‌رداکێشراوه]…برای گرفتن حق مشروع خود فداکاری نمائید. “فرقه ”دموکرات ”کردستان، رهبر و رهنمای شماست …
ئه‌و دێرانه ده‌ریده‌خه‌ن که نووسه‌ری ئه‌و تێکسته کوردبووه و ئه‌ندامی فیرقه‌بووه و له‌زمانی تورکیی‌یه‌وه کردوویه به‌فارسیی و دواتر کراوه به کوردیی.
هه‌روه‌ها نووسراوه :
اینک شعارهای ما…
دوای ئه‌وه ٨ به‌نده‌ی فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان به فارسێی‌یه‌کی شله‌په‌ته نووسراوه‌ته‌وه و کراوه به کوردیی. له ژێر ئه‌و دوو تێکسته‌ش دا سه‌رجه‌م 39 ئیمزا که تاکێک نووسیونی پێوه‌ی لکێنراوه. ئه‌و ٣٩ ئیمزا و ناوه‌ی که به ژێر ئه‌و ده‌قه‌ی د.که‌ماڵ فوئاده‌وه لکێندراون، هیچکام ناو‌ی ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بوون. ده‌قه‌که‌ش روون و ئاشکرایه و ده‌ڵێ : ” بۆ ئه‌م مه‌رامه پاکه‌یه که کۆمه‌ڵه‌ی دێموکراتی کوردوستان له” مهابادیه” !! [ مه‌هابادێ]داندراوه[ زاراوه‌ی مهابادێ] و ده‌ستی به‌کار کردووه”. به‌لام نووسه‌ر ناڵێ چ که‌سانێک ئه‌و حیزبه‌یان دامه‌زراندووه؟ داواش کراوه که هاونیشتمانه خۆشه‌ویسته‌کان له‌ده‌وری ئه‌و به‌ناو فیرقه‌یه کۆببنه‌وه. واته به‌ر له نووسینی ئه‌و ده‌قه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دێموکرات ، ده‌بێ فیرقه‌ی به ناو دێموکرات هه‌بووبێ. ئه‌وانه‌ی که ئیمزاکه‌شیان له ژێر ده‌قه‌که‌دا ده‌بیندرێ نه دامه‌زرێنه‌ری حیزبی دێموکرات بوون، نه دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف بوون نه ئه‌ندامی ناسراوی کۆمه‌ڵه بوون و نه ئه‌و به‌یاننامه‌یه له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی تازه‌دامه‌زراوه‌وه نووسراوه. به گوێره‌ی ده‌قه‌که، ئه‌وانه که‌سانێک بوون که داوایان له خه‌لک کردووه که له‌ده‌وری ”کۆمه‌ڵه”ی دێموکرات کۆ ببنه‌وه. واته، ئه‌و ده‌قه داخوازنامه‌یه‌ک بووه و به‌س. سه‌رنجراکێشه که ئه‌و بانگه‌وازه له ‘ کوردستان ” ئۆرگانی کومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبیش‌دا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
له‌راستیی‌دا ئه‌و بانگه‌وازه نه ”به‌یاننامه ”ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه و نه حیزبێکی دیکه له‌بری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف یان ئالترناتیوی ئه‌و دامه‌زراوه. ئاڵ‌وگۆڕێک که له‌و به‌ینه‌دا روی‌داوه، پێشنیاری گۆڕینی ناو‌ی کۆمه‌له‌ی ژێکاف بووه که ئه‌ویش له‌لایه‌ن جه‌نابی قازی محمد ه‌وه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی و هاوڕێیانی له باکۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا بۆ خه‌لک و ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه باس کراوه.
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف بێ هیچ ته‌شریفات و مه‌رجێک بوونه‌ته ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان. به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه نی‌یه که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف حیزبه‌که‌ی خۆیان هه‌لوه‌شاوه ڕاگه‌یاندبێ و له‌بری ئه‌و حیزبی دێموکراتی کوردستانیان به‌و دروشمانه‌ی که له‌و داخوازنامه‌یه دا ده‌بیندرێ راگه‌یاندبێ. بروانه:
پێداچوونه‌وه به‌رگی یه‌که‌م نووسینی که‌ریم حیسامیی
ئیمزای شه‌خسی پێشه‌وا قاضی محمد که له‌و ده‌قه‌ی د.که‌ماڵ فوئاددا ده‌بیندرێ له نووسخه‌ی مامۆستا ر‌حیم قاضی‌دا وجودی نه‌بووه . ئه‌وه‌ش خوویایه که دواتر لێی زیادکراوه. هه‌رچه‌ند هه‌موو ئیمزا‌و ناوه‌کانی ژێر بهیانیییهکه کاری هونه‌رمه‌ندانه‌ی تاکه‌که‌سێکن، به‌ڵام بۆنووسینی ناو‌و ئیمزای پێشه‌وا قازیی محه مه‌د ئه‌و ئیبتکاره سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. چونکه وێنه‌ی ده‌سخه‌ت و ئیمزای پێشه‌وا له‌ده‌ست‌دا هه‌یه و کۆپی‌کردنه‌که‌شی به سانی نه‌بووه. وه‌کو مامۆستا قاضی وحیسامییش نووسیویانه ناو‌ی جه‌نابی قاضی محه‌مه‌د به‌و راگه‌یه‌ندراوه‌وه نه‌بووه و دیاره که دواتر لێی زیادکراوه.
دوکتور قاسملووش که یه‌که‌م به‌رنامه‌ی رێک و پێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی نووسێبوو له کۆنگره‌ی ٣ داپه‌سند کرابوو، باسی له‌ناوی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان نه‌کردبوو. واته حدک جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه. دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌ندامانی سوێندخواردووی کۆمه‌ڵه نه‌یانده‌توانی ببنه ئه‌ندام و دامه‌زرێنه‌ری حیزبێکی دیکه. وه‌کو گوترا حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی جیا له‌کۆمه‌ڵه نه‌بووه. سالرۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌له و حیزبی‌دێموکراتی کوردستانیش یه‌ک رۆژه. ئه‌و که‌سانه‌ی که باسیان له دامه‌زرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان وه‌کو حیزبێکی جیا له کۆمه‌له‌ی ژێکاف کردبێ، ئه‌و واقعیییه‌تیان وه‌به‌رچاو نه‌گرتووه. هیچ به‌یانیییه‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان نه له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌ی ژێکافه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و نه هیچ گروپ و تا‌قمێکی دیکه به ناو‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکیان دامه‌زراندووه. ته‌نیا کارێک که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشه‌وا قازی محمد‌و هاوڕێکانی له باکۆ بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵه‌ی ژکاف کرابوو گۆڕینی ناوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان بووه. دوای روخانی کۆماری کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستان خاوه‌نی ته‌شکیلاتێکی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه. مێژووی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئه‌وه نی‌یه که تا ئێستا له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی ناشاره‌زاوه نووسراوه.
د.قاسملوو هه‌روه‌کو پێشتر باس کرا له گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیارکراوی خۆی بۆ کۆنگره‌ی سێ، دروشمی روخانی رژیم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیدرالیی له ئێران‌دا کردبووه ئامانجی ستراتێژیکی ئه‌و حیزبه دێموکراته‌ی که له کۆنگره‌ی ٣ به‌رنامه‌که‌ی بۆ نووسییبوو. نه‌مر د.قاسملوو بۆ راویژکردن له‌سه‌ر ده‌قی گه‌لاله‌ی به‌رنامه بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران پێوه‌ندیی گرتبوو. له‌مه‌و به‌ر گوترا که ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران داوای له د.قاسملوو کردبوو که ئامانجی ستراتێژیکی ”روخاندنی رژیمی پاشایه‌تیی و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی فێدرال له ئێران وه‌لابنێ و دێموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆکوردستان بکاته ئامانجی ستراتێژیکی حیزب. بروانه پێداچوونه‌وه به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ره‌کانی ١٩٣-٢٢٤
ئاشکرا بوونی ئه‌و واقعییه‌ته نیشان‌ده‌دا که دروشمی خودموختاریی بۆ کوردستان و دێموکراسیی بۆ ئێران نه دروشمی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌سه‌رده‌می کۆمار بووه و نه ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی حیزبی دێموکرات که د.که‌ماڵ داویه به بنکه‌ی ژین ره‌سه‌ن بووه.
http://www.kerimhisami.com/books/pedachodawe1.pdf
ڕاگهیهندراوه‌کهی حیزبی دێموکراتیکوردستان له‌روانگه‌ی نووسه‌رانه‌وه.
د،قاسملوو له په‌راوێزی لاپه‌ره‌ی ٣٥ ی کتێبی چل ساڵ خه‌باتدا ”راگه‌یه‌ندراوه‌که ” به به‌رنامه‌ی حدک ناوبردووه و نووسیویه‌تی که: ” به‌رنامه‌که به کوردیی ده‌ست نه‌که‌وت بۆیه له ده‌قی فارسیی وه‌رگیراوه. ”!!
له کتێبه‌که‌ی خوالێخۆشبوو، مه‌حمود مه‌لا عیززه‌ت (ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان)دا ئاماژه به‌و راگه‌یه‌ندراوه کراوه که ٩١ که‌س ئیمزایان کردووه. له ده‌قه‌که‌ی د.که‌ماڵ دا ٣٥ ئیمزا له‌ژێر ده‌قه کوردیی و فارسیی‌یه‌که‌دا که به‌ده‌ست نووسراوه ده‌بیندرێن. ناو‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی په‌نجاو چه‌ندکه‌سیش که ئیمزایان له‌گه‌ڵ نیییه له ژێر نوسخه‌ی تایپ‌کراوی ده‌قه‌که‌دا نووسراون.
مامۆستا که‌ریم حیسامی باس له ٧٢ که‌س ده‌کا و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌نده که‌سه ئه‌وده‌قه‌یان ئیمزاکردووه. بروانه پێداچوونه‌وه به‌رگی دووهه‌م، حیزبی دێموکراتی کوردستان و نامه‌ی مامۆستا ره‌حیم قازیی .
مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مه‌ر ”راگه‌یه‌ندراوه‌که” ئاماژه به ” گۆڤاری کوردستان” ژماوه‌ی ١١ ده‌کا. هه‌روه‌ها باس له تۆمارێکی چه‌ند گه‌زیی له قوماش ده‌کا که گوایه: به ” هاندانی ” قازی محمد”و هاوکاریی هاوبیره‌کانی بۆ پشتیوانیی له دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌نێو خه‌ڵک‌دا گێڕاویانه و هه‌زاران که‌س ئه‌و تۆماره‌یان ئیمزا کردووه. بروانه حکومه‌تی کوردستان ل . ٨٦ .
واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه که ئه‌و تێکسته‌ی د. که‌ماڵ فوئاد به‌و هه‌موو خه‌وشه‌وه که هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می کۆمار‌دا وجودی هه‌بووبێ، به پێی ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که و ئیمزاکانی ژێره‌وه‌ی، به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان نه‌بووه. به‌ڵکو ئه‌و نووسراوه‌یه داخوازنامه‌یه‌ک بووه بۆ کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک له ده‌وری حیزبی دێموکرات بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌یلێک که به ناو‌ی ” ئاره‌زوی ئێمه” ناویان لێناوه. واته ئه‌و” راگه‌یه‌نراوه،” داخوازنامه‌ی تا‌قمێکی چه‌ند ده‌که‌سێێ بووه نه به‌یاننامه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که به پێی پره‌نسیپ ده‌بوو پێشه‌وا قاضی محمد‌و هاورێیانی و ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف ئیمزایان کردبایه.
به‌هێزترین به‌لگه بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و به ناو به‌ڵگه‌یه‌ی د.که‌ماڵ فوئاد، سه‌روتاری ” کوردستان ” ئۆرگانی حزبی دێموکراتی کوردستان ژماره‌ی ٣٠٢ ، شه‌شی خه‌زه‌ڵوه‌ری١٣٢٩،ی فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانه که له‌ژێر سه‌ردێری ” تێوه‌رسوڕانی پێنجه‌مین وه‌رزی هه‌وه‌ڵین کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان نووسراوه. له‌و سه‌روتاره‌دا نه‌هه‌ر ئه‌و به‌ڵگه ساخته‌یه ره‌ت ده‌کرێته‌وه ، به‌ڵکو ڕاده‌گه‌یه‌نرێ که کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کێتیی خوازیی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردبووه که نوێنه‌ری هه‌موو به‌شه‌دابڕاوه‌کانی کوردستانی تێدابووه. له سه‌روتاره‌که‌دا هاتووه که ئه‌و کۆنگره‌یه به ناو‌ی کۆنگره‌ی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی کورد ناودێر کراوه.
سه‌رنجڕاکێشه که دوکتور قاسملوو له‌لایه‌ک ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی که تێیدا باس له‌خودموختاریی ده‌کا کردبووه به‌رنامه‌ی حدک و پێی‌وابووه که ئه‌وه ئامانجی حدک له سه‌رده‌می پێشه‌وا‌بووه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه د.قاسملوو کاتێ که مه‌ئمور کرابوو بۆ کۆنگره‌ی 3 به‌رنامه‌یه‌ک بنووسێ، رووخاندنی رژیم و فێدراڵیی‌کردنی ئێرانی بۆ ئامانجی ستراتێژیکی حیزب پێشنیار کردبوو که دواتر له‌سه‌ر پێشنیاری ایرج اسکندری سکرتێری حیزبی توده‌ی ئێران که داوای کردبوو که دروشمی دێموکراسی بۆ ئێران وخودموختاری بۆ کوردستان بکاته دروشمی ستراتێژیکی حیزب، ئه‌و ئامانجه‌ی له به‌رنامه‌که‌ی داگونجاندووه. دروشمی پێشنیارکراوی ایرج اسکندری له راستی‌دا روحی نێوه‌رۆکی به‌یانییه‌ی 12 ماده‌یی فیرقه‌ی دێموکراتی کوردستان‌بووه.
تایبه‌تمه‌ندیی ” راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی” حیزبی دێموکراتی کوردستان
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که له‌سه‌ره‌تا دا له‌تورکیی‌یه‌وه کراوه‌ته فارسیی . ده‌قه‌که ناوه‌رۆکی دوازده مادده‌ی 12ی شه‌هریوه‌ری فیرقه ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان بووه. هیچکام له ده‌قه‌کانی که‌مال فوئاد، ر‌حیم قازی ، که‌ریم حیسامیی و نه‌وشیروان مسته‌فا که کراونه کوردیی له‌یه‌کتر ناکه‌ن. فارسیی‌یه‌که‌شیان ئه‌و قورسایی‌یه‌ی زمانی فیرقه‌ی نیییه و شل و شه‌وێقه و وه‌ده‌ست هه‌رکه‌س که‌وتبێ به ویستی خۆی ده‌ستێکی تێوه‌رداوه. ته‌رجه‌مه‌ی ده‌قه‌که‌ی دوکتور قاسملوو له چل ساڵ خه‌باتدا له و نووسخانه‌ی که له‌لایه‌ن خوالێخۆشبوو ره‌حیم سیف قاضی‌یه‌وه بۆ که‌ریم حه‌داد و ئه‌ویش بۆ محمود مه‌لاعززه‌تی ناردووه رێک و پێکتره.
نه‌وشیروان مسته‌فا ره‌نگه ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی له کتێبه‌که‌ی ئیگلتۆن که له‌سالی ١٩٦٣ چاپ کراوه و محمد صمدی وه‌ریگێراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردیی وه‌رگرتبێ. ئیگلتۆنیش که له ١٩٦٣ کتێبه‌که‌ی چاپ کراوه ئاماژه‌ی به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و به‌ناو به‌یاننامه‌یه نه‌کردووه.
به‌ڵام نووسخه‌که‌ی د.که‌ماڵ فوئاد به کوردیی و فارسیی نووسراوه. ده‌یان ناو‌ی تورکیی له نێو کۆمه‌ڵێک ناو‌ی دیکه‌ی بێ ئیمزای تێ ئاخندراوه . بڕوانه ئیمزاکانی ژێره‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌که.
با له‌و تێکسته وردبینه‌وه که دوکتور که‌مال فوئاد داوێتی به بنکه‌ی ژین و ئاراس. بۆ ئه‌وه به‌وردیی ته‌زویریی بوونی ئه‌و به‌ناو به‌ڵگه‌یه نیشان‌بدرێ له نووسینی ئه‌و که‌سانه ده‌ڕوانین که له‌سه‌ر ده‌قێکی دیکه‌ی ئه‌و ”ئاگاداریی‌یه” ده‌دوێن: مامۆستا که‌ریمی حیسامیی که یه‌ک له‌وانه نووسیویه:
خوالێخۆشبوو مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت له دۆکۆمێنتی ژماره1ی کتێبه‌که‌یدا به ناو‌ی ”ده‌وله‌تی جمهوری کوردستان” له‌ژێر سه‌ردێری : ”ئاگاداری حیزبی دێموکراتی کوردستان” ئیشاره‌تی به سه‌رچاوه‌ی بهیانیییهکه کردووه و ده‌ڵێ:” ده‌قه‌که که‌ریم حداد داوێتێ و ر‌حیم قازییش ئه‌ندامی ناوه‌ندیی فیرقه‌ی ئازه‌ربایجان بۆی ناردووه. به‌ڵام ناوبراو نه‌یگوتووه ئه‌و له‌کێ و له کوێی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها مامۆستا ره‌حیم قازیی نووسیویه که:” ئه‌م ئاگاداریه ئیمزای قازی و سه‌رۆکه‌کانی ژێکافی پێوه نی‌یه. ئیمزای که‌سیش به ژێره‌که‌یه‌وه نی‌یه. بێ ئه‌وه که ئاماژه به سه‌رچاوه‌یه‌ک بکا نووسیویه که ئه‌و ئاگاداریی‌یه له کۆبۆونه‌وه‌ی نهێنیی‌دا جه‌نابی قاضی محمد په‌سه‌ندی کردووه. ئه‌وه ئیددیعایه‌کی بێ به‌ڵگه بووه. مخابن مامۆستا ره‌حیم قازیی له بری ناردنی کۆپیکراوه‌که‌ی، ئه‌و ده‌قه‌ی گوایه به خه‌تی خۆی نووسیبۆ‌وه و وشه‌ی لێ گۆڕیبوو. بروانه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه!
ئه‌و ده‌ستخه‌ته‌ی که وێنه‌که‌ی له خواره‌وه ده‌یبینن هی مامۆستا ره‌حیم قازیی‌یه که باس له‌و ئاگاداریی‌یه ده‌کا که د. که‌ماڵ فوئاد نموونه‌ی ده‌سخه‌ته‌که‌ی به فارسیی و کوردیی و تایپکراویشی داوه به بنکه‌ی ژین و ئاراس. تکایه به وردیی سه‌رنج بده ئه‌و نووسراوه‌یه که مه‌حمود مه‌لا عیززه‌ت له کتێبه‌که‌یدا به ناو‌ی جمهوری کوردستان باسی ده‌کا:
وه‌کو ده‌بیندرێ خوالێخۆشبوو مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت، خوێندکاربوونی خوالێخۆشبوو مامۆستا ر‌حیم قاضی و نووسینی چیرۆکی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامه‌تیی دواتری ئه‌وی له حیزبی دێموکرات‌دا له دوای شۆڕشی ئێران کردووه‌ته به‌ڵگه‌ی راست‌بوونی به‌ڵگه‌یه‌ک که خۆی نووسیویه:
”ئه‌و به‌ڵگه‌یه نه ئیمزای قازی پێوه‌بووه و نه ئیمزای دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و نه ئیمزای ئه‌ندامانی ژێکاف.
ئه‌و سی‌و چه‌ند ئیمزا و ناوه‌ی ژێر نووسخه‌که‌ی د.که‌ماڵ فوئاد به خه‌تی تاکه که‌سێک نووسراون. تاکێک ناو‌ی ئه‌و سی‌و چه‌ند که‌سه‌ی نووسیوه و بۆی ئیمزاکردوون. بروانه وێنه‌ی خه‌ت و ئیمزاکان، رێک و پێکیی ئیمزاکان، وێچوویی شێوه نووسینی ناوه‌کان، مه‌عڵووم نه‌بوونی رێکه‌وتی نووسین و ئیمزاکردنی ژێری ده‌قه‌که.
له ژێر نووسخه تایپکراوهکهدا ناو‌ی ٧٢ که‌س نووسراوه. ئه‌و ٧٢ که‌سه وادیاره نه‌خوێنده‌وار بوون. چونکه هیچکام له‌وانه نه‌یانزانیوه ناو‌ی خۆیان بنووسن و ئیمزای بکه‌ن!! ته‌نانه‌ت په‌نجه‌مۆریشیان نه‌بووه. به‌ڵام له قه‌ولی ئه‌و که‌سانه‌وه باسی په‌یمانی ئاتڵانتیک و فاشیزم و ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تیی و ولایه‌تیی کراوه. هه‌روه‌ها نووسینی چل په‌نجا ناو‌ی بێ ئیمزای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی وه‌کو مانقور مه‌به‌ست ( مه‌نگور)بووه له‌ژێره‌که‌ی‌دا نووسراوه. وه‌کو ده‌بیندرێ ناو‌ی قاضی محمد حزیری که ده‌بێ ”قاضی محمد خضری قاضی اشنویه” بووبێ ودووجار ناو‌ی نووسراوه. جارێک له‌ژێر نووسخه تایپکراوهکهدا ناوه بێ ئیمزا که‌ی نووسراوه و جارێکی دیکه‌ش له‌ژێر ئه‌و ده‌قه‌ی که ده‌ستخه‌ت و ناوه‌که‌ی به هه‌ڵه و بێ ئیمزا نووسراوه.
چوار نووسخه‌ی کوردیی و فارسیی (٢ نووسخه‌ی ده‌سخه‌ت و ٢ نووسخه‌ی تایپ‌کراو) له‌لایه‌ن د.که‌ماڵ فوئاده‌وه دراوه به بنکه‌ی ژین و ده‌زگای چاپی ئاراس. به‌ڵام هیچکام له‌و که‌سانه‌ی که به‌دوای پشکنین و به‌دواداچوونی ئه‌و ئاگادایی‌یه‌وه بوون ته‌نیا باس له ده‌قێکی فارسیی ده‌که‌ن که سازمانی ئینقلابیی حیزبی تووده بۆ یه‌که‌م‌جار له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به زمانی فارسیی بڵاوی‌کردووه‌ته‌وه! جیاله‌وه بۆچی له نووسخه تایپکراوهکهدا ئه‌و ناو‌و ئیمزایانه‌ی پێوه‌نییه که له نووسخه‌ی ده‌سخه‌ته‌که‌دا پێوه‌ی لکێندراون ؟ !
گه‌لۆ ئه‌م ناوانه هه‌بوون؟ خه‌لکی کوێن ؟ : معروف آقا رئیس عشایر، کامه عه‌شیره؟ نوری بیک رئیس عشایر، کام عه‌شیره؟ شیخ عبدولقادر رئیس عشایر، کام عه‌شیره؟هه‌روه‌ها ده‌یان ناو‌ی ناته‌واوی بێ ئیمزا‌و و هه‌ڵه و سه‌یری وه‌کو کاک علی مانقور[ ده‌بێ مه‌نگور بووبێ] سه‌یرتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که‌سیک هه‌بێ و په‌سنی کاک و ئاغا بۆخۆی بنووسێ. هیچکام له خاوه‌نی ئه‌وناوانه ئه‌و به‌ناو به‌یانییه‌یان ئیمزانه‌کردووه. تۆ بڵێ به‌شێک له‌و هه‌موو پیاوه ناوداره توانایی نووسینی ناو‌ی خۆیان نه‌بووبێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێنده‌وارنه‌بووبن ، خۆ ده‌یانتوانی په‌نجه مۆری خۆیان له‌ژێر ڕاگه‌یه‌نراوه‌که ( داخوازنامه) دا بنه‌خشێنن.
زۆر له‌و ناوانه که له ژیر نووسخه تایپکراوهکهدا نووسراون هه‌ر له‌بنه‌ره‌ته‌وه هه‌ڵه‌ن و له کوردیی‌دا نین وه‌کو : پیرات[ پیرۆت، ناوه بۆ ژن و پیاو] حنارا مه‌به‌ست هه‌ناره بووه. جعفر حنارا ( جعفر هناره- هه‌ناره) رئیس طایفه- گنی خسروی رئیس شهردار؟! عباس آقا فنک، رئیس طایفه ؟! عبدالقدیر [ بخوێنه‌وه عبدالقادر] جعفری مالک؟! قاسم مطمتی؟! قدیر [ بخوێنه‌وه قادر] مرسی زرزا [موسی زه‌رزا] تارانی زرزا؟- محمد امینی مالک؟ عشایری مافرا مالک ؟! کامزی؟!- سعیدی صلاحیان؟ قدیر کریمی؟ [قادر]- خدیر[خدر- خضر] اوتامیشی [اطمیشی]. مهندس فلاحت؟!!
له‌هه‌موان سه‌یرتر ئه‌وه یه له‌و ئاگاداریی‌یه‌دا جیاله تاجرو مهندس و مالک و ره‌ئیس عه‌شایرو قاضی ، ناو‌ی وه‌رزێرێک، به‌ننایه‌ک کرێکارێک، باربه‌رێک نه‌نووسراوه.
ده‌ستخه‌ته‌که‌ی مامۆستا ره‌حیم قاضی که وێده‌چی ده‌یان‌ساڵ به‌ر له‌تێکسته‌که‌ی دوکتور که‌ماڵ فوئاد نووسرابێ، ده‌ریده‌خا که ئه‌و به‌ناو به‌ڵگه‌یه‌ی د.که‌ماڵ ئیعتیبار‌و سه‌نه‌دییه‌تێکی نی‌یه. مامۆستا ره‌حیم قازی نووسیویه:
”کاکه ئه‌م ئاگاداریه ئیمزای قازی و سه‌رۆکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژ- ک پێوه نی‌یه. چونکه هێشتا ژ.ک خۆی له‌خۆی نه‌کردبو، به‌لام ئه‌م ئاگاداریه له‌لایه‌ن قازی‌یه‌وه نووسراوه[ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه که له قه‌ولی جه‌نابی قازی محه‌مه‌ده‌وه نووسراوه، ئه‌گه‌ر به خه‌تی جه‌نابی قازی نووسرابایه، ده‌بوو کۆپییکراوی ئه‌و ده‌سخه‌ته‌ی بۆ هاوڕێکانی ناردبایه] کێ له‌قه‌ولی جه‌نابی قازی محمده‌وه ئه‌و بهیانیییهی به‌و فارسیی و کوردیی‌یه شل و شه‌وێقه نووسیوه نه‌ناسراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاگاداریی‌یه له لایه‌ن جه‌نابی قازی‌محه‌مه‌ده‌وه نووسرابووبێ، بۆچی ئیمزای نه‌کردبوو؟ ناوبراو له درێژه‌ی روونکردنه‌وه‌که‌ی‌دا ده‌نووسێ:
له کۆبونه‌وه‌ی نهێنیی‌دا مه‌سه‌له‌ی ژ-ک په‌سه‌ند کرابو. ئه‌م ئاگاداریه له‌سه‌ر پارچه‌کاغه‌زێکی جیاوازدا چاپ کرابوو. به‌عزه ووشه‌یکی که کوردی نه‌بون له‌لایه‌ن به‌نده‌ی فه‌تیره خۆره‌وه گۆڕدراوه؟!!!. له مانای‌دا هیچ ده‌ستکاری نه‌کراوه ئیمزا برات ره‌حیم. [ مه‌به‌ست مامۆستا ر‌حیم قاضی یه]
واده‌رده‌که‌وێ که سه‌رچاوه‌ی ئاگاداریی‌یه‌که‌ی مامۆستا ره‌حیم قاضی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان. فیرقه‌ی دێموکراتیش بهیانیییهی ١٢ ماده‌یی ١٢ شه‌هریوه‌ری هه‌بووه و کوردێکی مه‌بادیی تورکییزان کردوویه‌ته فارسیی. دیاره ده‌ستێکیان تێوه‌رداوه و ٨ ماده‌یان بۆ کورد لێ ده‌رکێشاوه و ئه‌و ناو‌و ئیمزا دروستکراوانه‌ش له لایه‌ن مامۆستایه‌کی پسپۆره‌وه له‌ژێر ئه‌وده‌قه داندراوه و ناو‌ی به‌ڵگه‌ی راگه‌یاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی لێ‌نراوه.
له‌به‌ندی 6 ی نووسراوه کوردیی‌یه‌که ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و نووسراوه‌یه کاری فیرقه‌ی دێموکراتی کوردستانه. بڕوانه: ل ١٩٣-٢٢٤ پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا که‌ریم حیسامیی به‌رگی دووهه‌م. هه‌روه‌ها بڕوانه ئه‌و به‌نده‌ی خواره‌وه:
” 6- مخصوصا حزب دمکرات سعی خواهد کرد که مابین ملت آذربایجان و اقوامیکه در آذربایجان زندگی می‌کنند ( آشوری، ارمنی و غیره ) درمبارزه [ ئه‌ووشه‌یه دواتر لێی‌زیاد کراوه]وحدت و برادری کامل برقرار گردد.”
که‌سێک که به وردیی له‌و به‌نده ورد بێته‌وه به ئاسانی بۆی ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و به‌نده هه‌ر ئه‌و ویسته‌ی باقرئۆف و هه‌مان سیاسه‌تی ستالین و مۆلۆتۆف بووه که باقرئۆفی سه‌رۆکی حکومه‌تی ئازه‌ربایجان له وتووێژ له گه‌ل پێشه‌وا قازی محه‌مه‌ددا ڕایگه‌یاندبوو له‌و به‌نده‌دا شاردراوه‌ته‌وه. ئه‌وان ده‌یانویست کوردستان بکرێته به‌شێک له ئازه‌ربایجان. له‌و به‌نده‌دا باکوری رۆژهه‌لاتی کوردستان به خاکی ئازه‌ربایجان داندراوه که گوایه هی” میلله‌تی ئازه‌ربایجان”ه و دوو قه‌ومی ئه‌رمه‌نیی و ئاشۆڕیی تێیدا ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئازه‌ریی ناکۆکن. لێره‌دا باسێک له کورد نه‌کراوه. به‌لام ئهp/pp رکی بۆدیاری کراوه که بۆ یه‌کێتیی و برایه‌تیی ئه‌و به‌ناو گه‌لانه هه‌وڵ بدا.
ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له ٢ ی رێبه‌ندانی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه نیشانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری ڕێبه‌رایه‌تیی بزوووتنه‌وه‌ی کورد و شه‌خسی پێشه‌وا قاضی محمد‌و وه‌فاداریی رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به‌و ئامانجه بووه که سوێندیان بۆخواردبوو. گۆڕینی ناو‌ی کۆمه‌له به حیزبی دێموکراتی کوردستان به مانای گۆڕینی ئامانجی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه. راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له ٢ ی رێبه‌ندان بۆ ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره.
وه‌کو باس کرا، به‌یانییه‌یه‌که ده‌قی کوردیی نه‌بووه. چونکه ئه‌و فکر و نووسراوه‌یه هی فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجان بووه. ناوه‌رۆکی ٨ به‌نده‌که‌شی وه‌رگێردراوی ٧ یان هه‌شت به‌ند له دوازده‌به‌نده‌که‌یه‌تی. نه‌نووسینی رێکه‌وتی به‌یانییه‌یه‌که‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بووه که نه‌زانرێ دوای به‌یانییه‌ی فیرقه نووسراوه یان له‌روی ئه‌و کۆپی‌کراوه. وێده‌چێ که نووسه‌ری ده‌قه فارسیی‌یه‌که‌ی به‌یانیییه‌که‌ش کورد زمان بووبێ و له‌ئازه‌ربایجان خوێندبێتی. چونکه فارسیی نووسینه‌که‌شی تێکه‌ڵاوێکه له کوردیی، فارسیی و تورکیی. له و شوێنه‌وه که باس له ” منظور مقدس ده‌کرێ ، نووسه‌ر له‌بری نووسینی ناو‌ی حیزبی دێموکرات بایداوه‌ته‌وه سه‌ر” فرقه” دموکرات کردستان و داواده‌کا و ده‌نووسێ: ” در فرقه ملی خود گرد شده”… در ”فرقه ” ملی خود حلقه زده” ی خه‌ت لیداوه و کردوویه‌ته ”گردشده” ”گردشده” وه‌رگێڕدراوی ” وه‌خڕبوونی کوردیی‌یه. له فارسیی‌دا گردشدن به‌مانای کۆبوونه‌وه که‌ڵکی لێوه‌ر ناگیرێ.
سه‌ره‌تا ده‌بێ بگوترێ ئه‌و ده‌قه له‌لایه‌ن که‌سێک یان که‌سانێکه‌وه نووسراوه که ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بوون. به‌و جۆره‌ی که له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی د.که‌ماڵ فوئاددا ده‌بیندرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه له‌سه‌رده‌می کۆمه‌له‌ی ژێکافدا نووسرابێ ، ده‌بێ ئه‌وه داخوازی کۆمه‌ڵه خه‌لکێک بووبێ که به‌وته‌ی مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فا ”هاندراوبوون ”که داوای دامه‌زرانی حیزبێکی کراوه [ وه‌کو دێموکرات ]بکه‌ن که هه‌موو که‌س بتوانی ببێته ئه‌ندامی.
ئه‌و داوایه‌ش به مانای دانانی هێڵی سیاسیی و ئامانجی جیا له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسراوه‌یه داخوازێک بۆ دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات بووبێ، باسێکی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان گۆڕینی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و نه‌گونجاویی به‌رنامه‌ی ژێکاف یان هه‌لومه‌رجێ که کۆمه‌ڵه‌ی ژێکافی خستبووه ئه‌و وه‌زعه ده‌بوو بکرێ و به‌رنامه‌ی حیزبه‌که بگورن. له‌و حاڵه‌دا چه‌ند که‌سێک له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌له ، یان جه‌نابی قاضی محمد ئه‌و ده‌قه‌یان ده‌بوو ئیمزا کردبایه.
مامۆستا ر‌حیم قاضی که تێکسته‌که‌ی بۆ براده‌رانی خۆی ناردووه، به ئاشکرا ده‌ڵی:” که ئه‌و تێکسته نه ناو‌ی جه‌نابی قاضی محمد”ی پێوه بووه و نه ناو‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه.” ئه‌ی چۆنه که له ده‌قه‌که‌ی د.که‌ماڵ فوئاددا ناو‌ی قاضی محمد دوای دروشمی ” بژی کوردستانی خودموختاری دێموکرات” زیادکراوه و وشه‌ی حیزبی به ناو تازه‌دامه‌زراوی لێ قرتاوه؟ !!
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نابی قازی محمد و هاوڕێکانی له باکۆ کرانه‌وه‌ی حیزب بۆ هه‌موان باس کراوه. به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ک نی‌یه که نیشان‌بدا جه‌نابی پێشه‌واو هاوڕێکانی بێریان له گۆڕینی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه کردبێته‌وه. به پێچه‌وانه‌ی نه‌زه‌ری باقرئۆف، پێشه‌واو هاورێکانی دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له باکۆ ، زۆر باش زانیویانه فێڵه گورگه‌یه‌ک له ژێر سه‌ری باقر ئۆف و مۆلۆتۆف داهه‌بووه که ویستوویانه کوردستان به ئازه‌ربایجانه‌وه بلکێنن . بروانه کتێبی پێداچوونه‌وه نووسینی مامۆستا که‌ریم حیسامی به‌رگی دووهه‌م . لاپه‌ڕه‌ی ٤٥ پاراگرافی ٢ .بۆ ئاگاداربوون له بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی کورد وبه‌سه‌رهاتی کۆماری کوردستان و ئه‌و ڕووداوانه‌ی که که‌متر که‌وتوونه‌به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه بڕوانه به‌سه‌رهاتی قاره‌مانانی بارزانی له کۆماری کوردستان و پاشه‌کشه و تێکشکاندنی ئه‌رته‌شی ئێران و کشانه‌وه‌یان به‌ره‌و سنوره‌کانی سۆڤییه‌ت و پێکهێنانی رێکخراوه‌یه‌ک له باکۆ له ١٩/١/١٩٤٨ که تێیدا هه‌موو کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات و باشوری کوردستان که له باکۆ ده‌ژیان تێیدابه‌شداربوون. پێداچوونه‌وه به‌رگی دووهه‌م لاپه‌ڕه‌ی ٢٢-٤٦ که‌ریم حیسامی.
قاسم ئاغا ئێلخانی‌زاده که له سه‌فه‌ری باکۆ له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی‌کورد بووه له‌و فێڵ و فه‌رته‌نه‌یه‌ی باقرئۆف و ستالین ئاگادار بووه. بۆ ئه‌وه ئه‌و فێڵه‌یان لێ پووچه‌ڵ بکرێته‌وه پێشه‌وا و هاوڕێیانی کۆماری کوردستانیان له ٢ ی رێبه‌ندان ڕاگه‌یاندووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان کردووه که له‌هه‌موو شوێنێکی کوردستانه‌وه نوێنه‌رانی خه‌لک بچنه شاری مه‌هاباد و له میتینگێک‌دا به‌شداریی بکه‌ن که تێیدا بڕیارێک له لایه‌ن بیست هه‌زار که‌س له نوێنه‌رانی ته‌واوی ”طبقات اهالی کوردستانی شمالی ” قبول کراوه. کوردستان ژماره ٨ لاپه‌ره‌ی ٣ ساڵی یه‌که م ٨ رێبه‌ندانی ١٣٢٤ .
تێکست و ده‌قه‌کانی ”ڕاگه‌یه‌ندراوه که”ی حیزبی دێموکرات که له لایه‌ن د.که‌مال فوئاد ، مه‌حمود مه‌لا عیززه‌ت ، که‌ریم حیسامی، نه‌وشیروان مسته‌فا و د.قاسملووه‌وه بڵاوکراونه‌وه له یه‌کتر جیاوازن. هه‌موان وه‌رگێڕدرای ده‌قێکی تورکی – فارسیین و مامۆستا که‌ریم حیسامیش زۆر باشی بۆچووه که که گوتویه: ئه‌و ده‌قه کۆپپی‌یه‌کی به‌رنامه‌ی فیرقه‌ی دێموکراتی ئازه‌ربایجانه.
ئه‌گه‌ر به‌ر له رێکه‌وتی یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان” ئۆرگانی ره‌سمیی حیزب ” ئه‌م به‌ڵگه‌یه وجودی هه‌بووبێ ده‌بوو له یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی کوردستان‌دا بنووسری. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی کورد له باکۆ له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا که جه‌نابی پێشه‌وا باسی سه‌فه‌ره‌که و داوای باقر ئۆفی بۆ دامه‌زرانی حیزبێکی [کراوه] باس کردبوو، راگه‌یاندنه‌که دڤۆکیی بووه. داواکه‌ی باقر ئۆفیش ویستی مۆلۆتۆف بووه. ئه‌وانه ویستوویانه کوردستان به ئازه‌ربایجانه‌وه بلکێ. مه‌رجی ناسینی کورد به گۆڕین یان دامه‌زراندنی حیزبێکی دیکه‌وه گرێ‌درابوو. پێشه‌وا به ئارامیی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی بۆڵشویکه‌کان و باقرئۆفی بۆ خه‌لکه که باس کردبوو. ئاکامی باسه‌که و هه‌ڵوێستێکی که گیرابوو، گۆڕینی ناو‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان” ی لێکه‌وتبۆوه. له‌مه‌ڕ گۆڕینی ئامانجی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و نووسینی ئه‌و ٨ به‌نده‌ی به‌یانییه‌ی حیزبی دێموکرات له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌له‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له ده‌ست‌دا نی‌یه.
د. که‌مال فوئاد ئه‌و وته‌یه‌ی مامۆستا نه‌وشیروان مسته‌فای له‌به‌رچاو نه‌بووه که له لاپه‌ڕه‌ی ٨٦ کتێبه‌که‌یدا به ناو‌ی حکومه‌تی کوردستان نووسیویه:

راگه‌یه‌ندراوه‌که، داخوازی هه‌زاران که‌س بووه بۆ دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات. واته ئه‌و نووسراوه‌یه هه‌روه‌کو له ده‌قه‌که‌دا هاتووه ئاره‌زووی ئه‌و که‌سانه‌بووه که ئیمزایان کردبوو که دوای ده‌ربرینی ئاره‌زووه‌کانیان ئه‌و با‌سه به نووسینی ئه‌و ده‌سته‌وشه‌یه کۆتایی پێ دێ” اینک شعارهای ما” واته ئه‌وه‌یه دروشمه‌کانی ئێمه. مامۆستا نه‌وشیروانیش له نووسینه‌که‌ی‌دا باس له دامه‌زراندن و پێک هێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ناکا، به‌ڵکو رواڵه‌تی نووسینه‌که‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ که باس له گۆڕینی ناو‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به حیزبی دێموکراتی کوردستان کرابێ. له‌مه‌ڕ ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ش ده‌نووسێ : له بنه‌ڕه‌ت را به دوزمانی فارسی-کوردی بڵاوکراوه‌ته‌وه. تێکسته کوردی‌یه‌که‌ی تا ئێستا له‌به‌رده‌ست دا نی‌یه. به‌ڵام د. که‌ماڵ که خاوه‌نی دووده‌قی فارسیی وکوردیی بووه نه‌یگوتووه ئه‌و ده‌قه‌ی له کوێ بووه.
ئه‌و کاته که داخوازه‌که نووسرابوو هێشتا حیزبی دێموکرات پێک نه‌هاتبوو. راگه‌یاندنه‌که‌ش داواکردنێک بووه و به‌س. ئه‌گینا ده‌بوو بنووسرێ ئه‌وه ئامانجی حیزبی دێموکراته یان ئامانجی حیزبی ئێمه‌یه. به‌لام کاتێ به‌یانییه‌ی ١٢ شه‌هریوه‌ری ١٣٢٤ فیرقه بخوێندرێته‌وه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌و نووسراوه‌یه هاوکوفی ئه‌و به‌یانیی‌یه‌یه. کورته‌ی باسه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌و ” راگه‌یه‌ندراوه” نه بڕیاری ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و نه بریاری پێشه‌وا وئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه بووه. کۆمه‌له ته‌نیا ناوه‌که‌ی گۆڕدرابوو. ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌ی ژێکاف به پێی سوێندێک که خواردبوویان نه‌یانده‌توانی ببنه ئه‌ندامی حیزبێکی دیکه.
ناو‌ی جه‌نابی قاضی محمد له نوسخه‌که‌ی د.که‌ماڵ‌دا دواتر لێی زیادکراوه . بروانه ده‌قی نامه‌که‌ی مامۆستا ره‌حیم قاضی که له نوسخه ناردراوه‌که‌ی خۆیدا باسی ده‌کا که وێنه‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه دا نیشان درا. به متمانه‌وه ده‌بی بگوترێ که هیچکام له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری کۆمه‌ڵه و شه‌خسی پێشه‌وا ئه‌و ده‌قه‌یان ئیمزا نه‌کردبوو.
ته‌نیا د.قاسملوو ناوه‌رۆکی ئه‌و به‌ناو ڕاگه‌یه‌ندراوه ساخته‌یه‌ی فیرقه‌ی که له کتێبه‌که‌یدا به به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دانا بوو کرده خه‌تی سیاسیی حیزبی دێموکرات و هه‌موو حیزبه‌سیاسیی‌یه‌کانی باشوریش به‌دوای ئه‌ودا خودموختاریییان کرده هێڵی سیاسیی خۆیان و ناو‌ی حوکمی زاتیی و لامه‌رکه‌زیی‌یان لێنا.
ئه‌و خه‌ته که دوای روخانی کۆماری کوردستان به سه‌دان هه‌زار قوربانیی بۆدراوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاورده‌ی حیزبی توده‌ی ئێران بووه. له باشوری کوردستان سازمانی ئینقلابیی حیزبی توده‌ی ئێران (کورش لاشائی و هاورێکانی) بڵاوکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ته بوون. میسیۆنی لاشایی له‌سه‌رده‌می حکومه‌تی محمد رضاشاه، پاشای ئێران بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له به‌کره‌جۆ کلاسی په‌روه‌رده‌و راهێنانی بۆ جه‌لال تاڵه‌بانیی و مێشکه سیاسیی‌یه‌کانی دوارۆژی کوردستان پێک هێنا. مێشکی سیاسیی رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران له باشور‌و ده‌سته خوشکه‌که‌ی له رۆژهه‌لات، گۆشکراوی ئه‌و میسیۆنه سیاسیی‌یه ئێرانیی‌یه بووه. ئه‌و خه‌ته له‌لایه‌ن ئیره‌جی ئیسکه‌نده‌ریی ، سکرتێری گشتیی حیزبی توده‌وه کێشرایه نێو گه‌ڵاله‌که‌ی د.قاسملوو که له هاتنه‌وه‌ی بۆ باشوری کوردستان و دامه‌زراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی (ئێران) له‌جێی به‌رنامه‌ی دامه‌زراندنی سیستمێکی فێدرالیی که خۆی له گه‌ڵاڵه‌که‌ی‌دا پێشنیاری کردبو قبووڵ کرا. ئه‌م به‌سه‌رهاته له زمانی مامۆستا که‌ریم حیسامیی بخوێننه‌وه که له پیداچوونه‌وه ژماره ٢ لاپه‌ره‌ی ٢١٥ پاراگرافی دووهه‌م دا نووسیویه …
” پاش لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بار‌و دۆخی ئێران و جیهان ده‌گه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ( رووخانی رێژیمی شا و پێکهێنانی کۆماری فێدراتیڤی ئێران) بکرێته ستراتێژیی حیزبی دێموکراتی کوردستان. به تایبه‌ت که مه‌سه‌له‌ی ( ئیتیحادی فێدراڵیی )له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کومیته‌ی شۆرشگێری حیزبی دێموکراتی کوردستان و نوێنه‌رانی حیزبی توده‌ی ئێرانیش‌دا هاتبوه گۆڕی”.
د.قاسملو له چاوپێکه‌وتنی ئیره‌جی ئیسکه‌نده‌ریی ، ( سکرتێری حیزبی توده)مه‌سه‌له‌ی نووسینی به‌رنامه‌که‌ی له‌گه‌ڵ باس کردبوو. ناو براو پێشنیاری گۆڕینی ستراتێژی حیزبی پێ‌کردبوو و داوای لێکردبوو که ویستی فێدراڵی کردنی ئێران بکرێته ” دێموکراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان…. دوکتور قاسملوو قبووڵێ کردبوو ووته‌که‌ی بۆ هاورێیانی خۆی باس کردبوو و پێشنیاره‌که‌ی پێ‌باش ببوو وگوتبووی خودموختاریی پێشنیار کراو چه‌ند خاڵی مه‌نتیقیی و راستی تێدایه. به‌لام باسی له‌وه نه‌کردووه که خودموختاری بۆچی مه‌نتیقیی‌یه و نوخته‌ی راستی کامانانه‌ن؟
به باوه‌ری نووسه‌ری ئه‌م وتاره، خود موختاریی به مانای گرێدراویی کورده به ناوه‌نده‌وه. بێ‌به‌شکردنی کورده له مافی دیاریکردنی چاره‌نووس. به مانای قبووڵکردنی هه‌رنیزامێکی سه‌ره‌رۆ و فاشیست و داگیرکه‌ره له ناوه‌ند. دانی ماڵیاتی ناڕه‌واو خه‌رجی شه‌ڕو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده به خه‌رجی کورد. گه‌شه‌دانه به زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانره‌وا. خودموختاریی به مانای قبووڵکردنی دابڕاویی ئه‌به‌دیی به‌شه‌داگیرکراوه‌کانی کوردستانه و مانه‌وه‌یانه له‌ژێر ده‌ستی داگیرکه‌راندا. دانی مافی قانونیی به ده‌سه‌ڵاتداره بۆکوشتن و به‌ندکردنی کورد و وێرانکردنی شاروگوندی کوردستان و تاڵان و بڕۆی سامانه‌که‌یه‌تی.. ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌ئۆردوگای کۆیه، کۆمه‌ڵێکی لێقه‌وماو هه‌یه و ناتوانێ بچێته‌وه ماڵ و مه‌سکه‌نه‌که‌ی و به سه‌رشۆڕیی و جیره‌خۆریی ده‌ژین به شان و باڵی دۆستانی ستراتێژیکی ئێران‌دا هه‌ڵده‌ڵێن به‌رهه‌می ئه‌و خه‌ته ئێرانیگه‌ریی‌یه بووه. گرێ‌دانی مافی نه‌ته‌وه‌یی کورد به دابینکردنی دێموکراسی له ئێران‌دا خه‌یاڵێکه و هه‌رگیز وه‌دی‌نایه.
به‌ڵگه‌که‌ی دوکتور فوئاد زۆر دواتر له روخانی کۆماری کوردستان ساز کراوه. بۆ وێنه له ژماره‌ی ٣٠٢ شه‌ممو شه‌شی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٢٩ی رۆژنامه‌ی کوردستان ” ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (ئه‌ندامانی فیرقه‌ی دێموکرات ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌و بڵاوۆکه بوون) ، له‌ژێر سه‌ردێری تێوه‌رسورانی پێنجه‌مین ساڵی هه‌وه‌ڵین کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌روتارێکی دورو درێژیی له‌سه‌ر یه‌که‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان وهاتنی نوێنه‌رانی ته‌واوی کوردستانی مه‌زن بۆکۆنگره نووسیویه که : له‌و کۆنگره‌یه‌دا، داوای یه‌کبوون و یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌موو کوردستانیان کردووه و ئه‌و داوایه‌ش به مه‌رامی حزبی دێموکراتی کوردستان دیاری کرواه و داوای رزگارکردنی ته‌واوی کوردستانی داگیرکراو کراوه. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌و داوایه چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاگاداریی‌یه‌ی د.که‌ماڵ یه‌ک ده‌گرێته‌وه؟ بۆ ئه‌وه د.که‌ماڵ فوئاد ناته‌بایی به‌ڵگه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دۆکۆمێنته‌کانی حدک و کۆماری کوردستان هه‌ڵسه‌نگێنه ده‌قی سه‌روتاره‌که‌ی کوردستان ( ژماره‌ی ٣٠٢ی ٦ خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٢٩ له کۆتایی باسه‌که‌دا ده‌خرێته به‌رچاو.
خودموختاری فورموله‌کراوی کونگره‌ی ٣ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، پێشنیارکراوی سکرتێری حیزبی توده، گه‌رانه‌وه یه‌ک بووه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئه‌یاله‌تیی- ولایه‌تی‌که له قانونی ئه‌ساسیی ئێران و‌سه‌رده‌می به‌رله مه‌شروطه‌دا په‌سند کراوه.
خودموختاری شکڵێک له مافی چاره‌نووس نیییه. قۆناخێکیش نیییه که کورد پێی‌داتێپه‌ڕێ. هه‌رچه‌ند فۆرموله‌کردنه‌که‌ی د.قاسملوو وه‌کو شکلێکی مافی چاره‌نووس ده‌یناساند به تایبه‌تی بۆ کورد که وڵاته‌که‌ی دابه‌ش کراوه. خودموختاریی نه یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و نه یه‌که‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سته‌به‌رده‌کا. ئه‌و خودموختاریی‌یه گرێدراویی ئه‌به‌دیی‌یه به هه‌رنیزامێکی نگریسه‌وه که له ناوه‌ند حاکم بێ. خودموختاریی خۆگرێدان و ته‌سلیم کردنی کورده به هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی که له ناوه‌ند حاکم بێ. ئه‌و خودموختاریی‌یه له‌بێ‌ده‌ره‌تانیی دا ده‌بێته فێدراڵییه دوومادده‌یی‌یه‌که‌ی(١٥ و ١٩ قانونی ئه‌ساسیی ئیران بۆ ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که له‌هه‌رمۆته‌ی کۆیه له‌ژێرچاوه‌دێریی ده‌زگای ئیتتیلاعاتی سپای پاسداران و زانیاریی یه‌کێتیی نیشتمانیی دا ده‌ژین.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که له به‌رده‌ست دان ، حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌سه‌رده‌می کۆمار‌دا به‌رنامه‌یه‌کی دیکه‌ی جیا له بیرۆکه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف نه‌بووه. ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ک که به وشه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئه‌یاله‌تیی و ولایتی و خودموختاریی‌کرابێ له به‌ناو وتوێژێک‌دا بووه که چه‌ند رۆژنامه‌نووسی تاران به‌ر له ٢١ئازه‌ری ١٣٢٤ له‌گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محمه‌مه‌د کردوویانه که له ٢٠ سه‌رماوه‌زی ١٣٢٤ واته ١١ ژانویه ١٩٤٦ له رۆژنامه‌ی کوردستانی سه‌رده‌می کۆمار‌دا چاپ کراوه.
راگه‌یاندنی کۆماری کوردستان له دووی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٢٤ رێگه‌یه‌کی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ته‌زویرکردنه نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ولاتێکی داگیرکراوی وه‌کو ئێران له دوای شه‌هریوه‌ری بیست که مان و نه‌مانی له‌ئه‌گه‌رونه‌گه‌ردابوو، نه‌ته‌وه‌یه‌کی وڵاتداگیرکراوی ٥ ساڵ خودموختار داوای دێموکراسیی بۆده‌کا یان ئاواتی رزگاربوون له ژێرچه‌کمه‌ی سه‌ربازی روس و ئینگلیزی بۆده‌کا؟
سه‌رچاوه‌کان
بروانه کتێبی تاریخ کردستان نووسه‌رانی یه‌کێتیی سۆڤێت” لازاریڤ،محوی ، حسرتیان، واسیلیییه‌وا و ژاگالینا – وه‌رگێڕانی منصور صدقی – کامران امین آوه. ل. ٢٢٥
سوپاس و پێ‌زانین بۆ کاک ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده بۆ ناردنی چه‌ند دۆکۆمێنت و سوپاسوێژی مامۆستا حه‌سه‌ن قازیم بۆ هاوکاریی‌کردنی کاک ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده و ناردنی ئه‌و دۆکۆمێنتانه‌ی که لێی داواکرابوو .به‌ڵگه‌کانی د.که‌مال فوئاد له لاپه‌ڕه‌کانی دادێ‌دا ببینه !