
لەم نامیلکەیەدا وێڕای چاوخشاندنێکی ورد بەسەر چەند تەوەرێکی گرنگی مێژووی کۆماری کوردستان (١٩٤٦ی زایینیی)، سەرنجی تێکستی نووسەرانێک دراوە کە پێشتر لەسەر کۆماری کوردستان کاریان کردبوو. کۆمەڵێک پرەنسیپ و مێتۆد خستراوە بەرچاو کە هەندێک لە ڕووی نائاگاهییەوە و هەندێکی دیکە بە مەبەستی چەواشەکردنی مێژوو ڕەچاویان نەکردبوو. لێوردبوونەوە لەسەر ئەمجۆرە تێکستانە گەلێک گرنگە، چون مخابن زانیاری ناڕاست لەسەر مێژووی کۆماری کوردستان وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستانی و کەسایەتییە دیارەکانی خەسارێکی زۆری لە وێنەی ڕاستەقینەی نەتەوەی کورد و مێژووەکەیان داوە. لەم نامیلکەیەدا کۆمەڵێک بەڵگە و فاکت بۆ یەکەمجار بلاو بوونەتەوە و وەک لە کۆتاییشدا ئاماژەی پێکرابوو، لێوردبوونەوەی زۆر تەوەری دیکەی مێژووی کۆمار درێژەی دەبێت. لە دواییدا چەند بابەتێکی دیکە هەر لەم پێوەندییەوە ئامادە و بڵاو کرانەوە. چەند مژاریکی دیکەش هەر لەسەر چەواشەکردنی سیستەماتیکی مێژووی کۆماری کوردستان لە دادێدا لەم پێگەیە بڵاو دەبنەوە کە لایەنی دیکەی شێوێندراوی مێژووی ئەوکات دەردەخەن. یەک لەو بابەتانەی کە لەم پێوەندییەوە ئامادە دەکرێت، لێوردبوونەوە لە تێکستەکانی ”عرفان قانعیفرد” و ناساندنی ئەو مێتۆدانەیە کە ئەو بۆ چەواشەکردنی مێژووی کۆماری کوردستان کەڵکی لێوەرگرتوون.
ئەم نامیلکەیە دەتوانن لەم بەستەرەی ژێرەوەدا بخوێننەوە.
تێبینی: ئەو کەسانەی کە زانست و متمانەیان لەم نامیلکەیەدا چووەتە ژێر پرسیار، تا بە ئێستا لەسەر بێدەنگیی خۆیان بەردەوام بوون و ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو نەکردووەتەوە!